DEPARTMENT
OF
GEOGRAPHY
جوگرافیاى مرۆیی
جوگرافیاى مرۆیی ده‌كۆڵێته‌وه له دابهشبوومى دیارده و چالاكییه مرۆییه‌كانى سه‌ر ڕووى زه‌وى به‌ئامانجى خستنه‌ڕووى جیاوازییه شوێنیهكانى هه‌مان ئه‌و دیاردانه، جگه له‌وه‌ى گرنگیده‌دات به په‌یوه‌ندیی نێوان دیارده مرۆییه‌كان به‌دیارده سروشتیه‌كانه‌وه، له‌پێناو ده‌رخستنى مه‌وداى كاریگهرییى هه‌ریه‌كه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى دیكه‌و كاریگهرییى هه‌ردوكیان له‌سه‌ر ژینگه‌ى سروشتى
ئه‌م لقه‌ى جوگرافیا ده‌بێته چه‌ند لقێكى لاوه‌كیى تره‌وه
جوگرافیاى كۆمه‌ڵایه‌تى
ئه‌م به‌شه‌ى جوگرافیا لقێكى سه‌ره‌كیى جوگرافیاى مرۆییه‌و په‌یوه‌سته به توێژینه‌وه له‌سه‌ر دیارده مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌كۆمه‌ڵگه‌و ناوچه جیاجیاكانى سه‌ر ڕووى زه‌ویدا، جوگرافیاى كۆمه‌ڵایه‌تى دابه‌شده‌بێت بۆ سێ لق، ئه‌وانیش: (جوگرافیاى دانیشتوان )، (جوگرافیاى دێ )، (جوگرافیاى شار
سه‌رجه‌م لقه‌كانى جوگرافیاى كۆمه‌ڵایه‌تى په‌یوه‌ندى به‌تینیان هه‌یه له‌گه‌ڵ زانسته‌كانى دیكه‌دا، له‌م نێوه‌نده‌شدا جوگرافیاى دانیشتوان په‌یوه‌سته به‌زانستى دیمۆگرافیاوه، كه گرنگیدهدهن به گه‌شه‌ى دانیشتوان، دابه‌شبوونى دانیشتوان و چڕییان و هۆكاره‌كانى هه‌مان ئه‌و دابه‌شبوونه، كۆچ، له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ى ته‌مه‌ن و جۆریى دانیشتوان
هه‌رچى جوگرافیاى دێ و شاره په‌یوه‌ستن به‌زانستى پلاندانانى ههرێمیهوهو ده‌بنه سه‌نته‌ر بۆ توێژینه‌وه له‌بواره‌كانى پلاندانانى دێ و شاردا، كه به‌هه‌موویانه‌وه جوگرافیاى ئاوه‌دانى پێكده‌هێنن و ده‌كۆڵێته‌وه سه‌ره‌تاكان و په‌ره‌سه‌ندنى مه‌ڵبه‌نده‌كانى نیشته‌جێبوون و پێكهاته‌ى ناوخۆیى و پلاندانان بۆ سه‌رجه‌م ئاوه‌دانییه‌كانى مرۆڤ
جوگرافیاى ئابوورى
تایبه‌ته به توێژینه‌وه له ده‌رامه‌ته ئابوورییه‌كان، له‌ڕووى به‌رهه و به‌كاربردن و بهبازاڕكردنیهوه، هاوكات دابه‌شبوونى جوگرافیایى هه‌ریه‌ك له‌مانه‌و هۆكارو شیكردنه‌وه‌كان. جوگرافیاى ئابوورى په‌یوه‌ندیه‌كى پته‌وى هه‌یه به زانستى ئابووریه‌وه، كه بهشیضوهیهكى دیار بهزاراوهكهیدا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌هه‌مان شێوه‌ى زانستى ئابوورى لهشیكاریى دیارده‌كاندا پشت به تیۆره ئابووریه‌كان ده‌به‌ستێت
جوگرافیاى ئابوورى به‌گوێره‌ى ڕۆڵى ئابووری هه‌ریه‌ك له‌به‌شه‌كانى دابه‌شده‌بێت بۆ
جوگرافیاى كشتوكاڵ
جوگرافیاى پیشه‌سازى
جوگرافیاى گواستنه‌وه
جوگرافیاى گه‌شت و گوزار
جوگرافیاى ڕامیارى
تایبه‌ته به شیكردنه‌وه‌ى دیارده‌و ڕووداوه ڕامیارییه‌كان له‌ڕووه جوگرافیاییهكهیهوه، وه‌كو سنوره ڕامیارییه‌كان، ڕووباره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، په‌یوه‌ندیى نێوان ده‌وڵه‌تان، ئه‌م لقه‌ى جوگرافیا هاوشانى لقه‌كانى تر‌ى جوگرافیا سه‌ریهه‌ڵداو گه‌شه‌یكرد، په‌یوه‌ندیه‌كى پته‌وى به مێژوو و زانستى سیاسیه‌وه هه‌یه
جوگرافیای سروشتی
لقێكی سه‌ره‌كی زانستی جوگرافیایه, گرنگی ده‌دات به دیراسه‌كردنی ڕه‌گه‌زه‌كانی ژینگه‌ی سروشتی وه‌كو به‌رگی گازی و به‌رگی ئاوی و به‌رگی زینده‌گی و به‌رگی به‌ردین, ئه‌مه‌ش دابه‌ش ده‌كرێت بۆ چه‌ند لقێكی سه‌ره‌كی, له‌وانه:
ئاووهه‌وا
زانستی ئاووهه‌وا له دیارده كهشییهكان و ڕه‌گه‌زه‌كانی ئاووهه‌وا (تیشكی خۆر, پله‌ی گه‌رمی, په‌ستانی هه‌وا, با, دابارین, شێ, به‌هه‌ڵمبوون) ده‌كۆڵێته‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ, واته تێكڕای ڕۆژانه وساڵانه‌ی كه‌ش دیاریده‌كات له‌هه‌رێمێك, ئه‌مه‌ش بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت له (35) ساڵ.
جوگرافیای ئاووهه‌وا گرنگی ده‌دات بهدیراسهكردنی به‌رگه‌هه‌وا كه‌ده‌وری گۆی زه‌وی داوه به‌گشتی وچینی یه‌كه‌م به‌تایبه‌ت, هه‌روه‌ها كارلێكی تیشكی خۆر له‌گه‌ڵ به‌رگه‌هه‌وا وبهرگهكانی تری زه‌وی وه‌كو به‌رگی ئاوی, به‌رگی به‌ردین, به‌رگی زینده‌گی, كه‌كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ریان وپێیان كاریگه‌ر ده‌بێت.
جیۆمۆرفۆلۆجی
لێكۆڵینه‌وه له شێوه‌كانی ڕووی زه‌وی و ئه‌و پرۆسانه‌ی كه به‌رپرسن له‌پێكهێنانی شێوه‌ی ڕووی زه‌وی ده‌كات, وه‌كو كه‌شكاری و ڕاماڵین و هه‌ره‌سهێنان و بوومه‌له‌رزه و گڕكانه‌كان.
زاستی ئاو
گرنگی ده‌دات به بڕ و دابه‌شبوونی ئاو له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی وه‌كو ڕووباو ده‌ریاو زه‌ریاكان و ئاوی ژێر زه‌وی, هه‌روه‌ها سوڕی ئاو و وشكی و لافاو.
جوگرافیای ژینگه
له ڕه‌گه‌زه‌كانی ژینگه‌ی سروشتی و سیسته‌می ژینگه ده‌كۆڵێته‌وه, هه‌روه‌ها كارلێكی نێوان مرۆڤ و ژینگه ده‌خاته ڕوو, كه وه‌كو پردێكه له‌نێوان جوگرافیای سروشتی و جوگرافیای مرۆیی.
جوگرافیای زینده‌گی
زانستێكه لێكۆڵینه‌وه له دابه‌شبوونی جوگرافی زینده‌وه‌ران ده‌كات, و هه‌روه‌ها دابه‌شبوونی ڕووه‌ك و ئاژه‌ڵه‌كان و ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ده‌بنه هۆی ئه‌و دابه‌شبوونه.
جوگرافیای فه‌له‌كی
لقێكی زانستی جوگرافیای سروشتیه, له هه‌ساره‌ی زه‌وی ده‌كۆڵێته‌وه وه‌كو یه‌كێك له هه‌ساره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر, له‌ڕووی تایبه‌تمه‌ندییه فه‌له‌كییه‌كانی و دووری له‌خۆر و سوڕانه‌وه‌كانی زه‌وی.
زانستی به‌سته‌ڵه‌كه‌كان
زانستێكه لێكۆڵینه‌وه له به‌سته‌ڵه‌كه‌كان و ڕووه به‌ستووه‌كان ده‌كات , هه‌روه‌ها گرنگی ده‌دات به ئه‌و پرۆسه و دیاردانه‌ی په‌یوه‌ستن پێوه‌ی.
كه‌شناسی
زانستی دیارده كهشییهكانه, یاخود زانستی فیزیایی به‌رگه هه‌وا, كه له‌بارودۆخی فیزیایی وكیمیایی وجوڵهكانی به‌رگه‌هه‌وا ده‌كۆڵێته‌وه, سه‌ره‌ڕای پێشبینی كردنی كه‌ش, ئه‌مه‌ش به‌ئامێری تایبه‌ت و به‌پشت به‌ستن به یاسا فیزیكییه‌كان.
زانستی خاك
لێكۆڵینه‌وه له خاك و ژینگه‌كه‌ی ده‌كات, دابه‌شبوونی جۆره جیاوازه‌كانی خاك شیده‌كاته‌وه و هۆكاره كاریگه‌ره‌كانی سه‌ر پێكهاتنی ده‌خاته‌ڕوو.
جوگرافیای كه‌ناراوه‌كان
لێكۆڵینه‌وه له بارودۆخی كه‌ناراوه‌كانی نێوان زه‌ریا و وشكانی ده‌كات له‌ڕووی كه‌شكاری و نیشتن و كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كانه‌وه, هه‌روه‌ها سروشتی كارلێكی مرۆڤ و كه‌ناراوه‌كان ده‌خاته‌ڕوو.
جوگرافیای زه‌ریاكان
لقێكی جوگرافیای سروشتیه, گرنگی ده‌دات به دیراسه‌كردنی ده‌ریا و زه‌ریاكانی سه‌ر ڕووی زه‌وی, ژینگه‌ی ده‌ریا و زه‌ریاكان و پێكهاته فیزیایی و كیمیایی و جیۆلۆجییهكانی.